هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان، بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
١- لەڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٩ فۆڕمەکان لەبانکەکان دابەش دەکرێت.
٢- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
۳- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.
٤- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.