هەرێم نیوز
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 22ی10 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
کارۆخ عبداللە گوڵاوی ، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕۆژی سێ شەممە 22ی10 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت لەسەرجەم پەروەردەکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، دەهۆک ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، زاخۆ ، سۆران ، ڕاپەڕین ) .
تایبەت لەسەر شایستەی مانگی ( ٧ ، ٨ ) کە نیو مقطوتە دوای مووچەی مانگی نۆ بەیەکەوە دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا مامۆستایانی گرێبەست لەکۆتای مامەڵەی گرێبەست بووندان لەپەروەردەکان ، دوای تەواو بوونیان ڕاستەخۆ لەبانقەکان بایۆمەتەری ، UPN بۆ دەکرێت .
ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم 37,933 مامۆستایە کە مووچەی مانگانەیان 400بۆ500 هەزارە .کۆی مووچەی مانگانەیان زیاتر لە 18 ملیار دینارە .