هەرێم نیوز
سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، پێشوازی لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان کرد کە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستپێکی ئۆڵمپیک بانگهێشت کراون، لە نێویاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستپێکی ئۆڵمپیکی پاریس گەیشتە فەرەنسا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس بەڕێوە دەچێ و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای جیهان بانگهێشت کراون.
پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەرکردە ئامادەبووەکان کرد و وێنەی یادگاری لەگەڵ گرتن، لە نێویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
یەکەم جارە لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییەدا ئاهەنگی دەستپێک و کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد، لە دەرەوەی یاریگاکان بکرێت، کە بڕیارە لە کەنار رووباری سین بەڕێوەبچێت، کە بە نێوەڕاستی پاریسدا تێدەپەڕێت.