دواین هەواڵ

ئابوری‌

 26/07/2024

لە عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخورێت

هەرێم نیوز

پسپۆڕێكی ئابووری عێراقی ئاشكرای دەكات، هاووڵاتییانی عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخۆن، كە زۆرینەی ئەو مریشكانە هاوردەكراون و رێژەیەكی كەمی لە ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت.

نەبیل مەرسوومی كە پسپۆڕێكی ئابووری عێراقییە، رایگەیاند: لە عێراق ساڵانە نیو ملیار مریشك دەخورێت، تێكڕای خواردنی مریشك بۆ هەر تاكێكی عێراقی لە مانگێكدا مریشكێكی تەواوە.

راشیگەیاند: بەرهەمی ناوخۆی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بریتییە لە 200 هەزار تەن لە ساڵێكدا، لە بەرامبەریشدا 800 هەزار تەنی دیكەی لە دەرەوە هاوردە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا: زۆرینەی ئەو مریشكانەی هاوردەی عێراق دەكرێن لە توركیا و ئێران و بەڕازیلەوە دێن.

پسپۆڕەكە وتیشی: دا كە پێویستە حكوومەتی عێراق پاڵپشتی زیاتری بەرهەمهێنانی مریشك بكات لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی ناوخۆ، لەبەرامبەریشدا مریشكی هاوردەكراو كەم بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە ئەگەر كێڵگە پەلەوەرییەكان پاڵپشت بكرێن، توانایان هەیە پێداویستی تەواوی عێراق پڕ بكەنەوە كە ئەمەش بۆ دۆخی ئابووری عێراق دەستكەوتێكی گەورە و نایاب دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP