هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، "بەپێی زانیارییەکانم کێشەی موچەی موچەخۆران چارەسەربوە"، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد مووچەى مانگى نیسانى خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتى و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى رەوانەکرد.
قوباد تاڵهبانی ئهمڕۆ دوشهممه لهمیانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنوسان، له شاری ههڵهبجهوه، لهبارهی موچه رایگهیاند، "نازانم بۆچی موچه دواكهوتوه، بهڵام بهپێی ئهو مهعلوماتهی من پێمگهیشتوه كێشهی کێشەی موچە چارەسەربوە و رەزامەندی لەسەر ناردنی دراوە و پێویستە حکومەتی عێراق بینێرێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، داوا له حكومهتی ههرێم كرابو لیستی موچه بنێرێت و لیستهكه رهوانهی بهغدا كراوه.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد مووچەى مانگى نیسانى خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتى و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى رەوانەکرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای دووهەفتە لەناردنی لیستی مووچەی مانگی 4 دوێنێ یەکشەمە وەزارەتی دارایی عیراق داوای لەوەزارەتی دارایی هەرێم کردوە لیستی مووچەی مانگی 4 یان(بەپرێنتکراوی ) بۆ ڕەوانە بکەن ئەمەلە کاتێکدایە دووهەفتە لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 4 ی بەڕێگەی فلاش وسیدی رەوانەی بەغداد کردوە.