دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی شەش و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی دارایی عێراق کرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی فەرمانگەی ژمێریارییان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و جیا لە لیستی مووچەی مانگی 6، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایاریشیان ڕادەست کردوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP