دواین هەواڵ

عێراق‌

 13/05/2024

هێرشکراوەتە سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی؛کوژراو و بریندار هەیە

هەرێم نیوز

بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر لە پارێزگای سەلاحەددین پێنج كوژراو و هەشت برینداری لێكەوتەوە.

 کاتژمێر هەشت و نیوی ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگای فەوجی دوی لیوای (93)ـی فیرقەی (21)ـی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە كە ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم روکن کە فەرماندەی فەوجەکەیە لەگەڵ چوار سەربازی دیکە کوژراون و هەشت سەربازی دیکە بریندار بون .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە قۆڵێکی دیکەوە چەكدارانی داعش لەنزیک ناوچەی (مەتیەبچە) لەسەڵاحەددین ھێرشیان کردۆتە سەر حەشدی شەعبی.

بەگوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێرشه‌كان له‌ رێگه‌ی دوو خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.

هاوکات بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین چەكدارانی داعش هێرشی كردووەتە سەر هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی و پێكدادان لە نێوانیاندا رووی داوە بەڵام تاكوو ئێستا ئاستی زیانەكان نەزاندراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP