دواین هەواڵ

عێراق‌

 26/07/2024

پشکنینی جەستەی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت ناویان بۆ حەج دێتەوە

هەرێم نیوز

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە پشکنینی توانای جەستەیی و دەروونیی داواکاران بۆ تیروپشکی حەج لەگەڵیان رێککەوتوین.

حسێن موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند: لە حەجدا گرنگی دراوە بەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە و 60% پشکیان بۆ دیاریکراوە، بەڵام بە مەرجی بوونی توانای جەستەیی و دەروونی.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتی حەج گەشتێکی ئاسان نییە و پێویستی بە هەوڵی جەستەیی زۆرە بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، پشکنین بۆ کەسە براوەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئاستی توانای جەستەیی و دەرونییان دیاریبکەین و ئەوەش مەرجی بنەڕەتییە بۆ ئەو کەسانە.

دەشڵێت، ''حکومەت هەر داواکارێک کە پێشتر حەجی کردبێت لە تیروپشکەکە دووری دەخاتەوە، هاوکات هەموو ناوی براوەکان وردبینیان بۆ دەکرێت ئەگەر کەسێکیش هەبوو سەرپێچی ئەو مەرجەی کردبوو ئەوا ناوی لە لیستی براوەکاندا دەسڕدرێتەوە''.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP