هەرێم نیوز
جارێکی دیکە هێرش بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکردەوە، ئەمشەو ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگەیاندووە، ئه‌مشه‌و دوو مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون و له‌نزیك بنكه‌كه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
بەپێی وتەی ئەو سه‌رچاوه ئەمنییە، سه‌رچاوه‌ی مووشه‌كه‌كان نادیاره و هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئاڕاسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان.