دواین هەواڵ

ئابوری‌

 10/05/2024

پڕۆژەی هەژماری من چەند دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی شارەزایەکی بواری بانک و دراو بەناوی گوڵالە سدیق هەندێک زانیاری لە بارەی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوکردەوە ، هەرێم نیوز لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندی بە تیمی هەژمار منەوە کرد بۆ ئەوەی راستی و دروستی ئەو بابەتە بۆ خوێنەرانی بخاتەڕوو.

ئەمەی خوارەوە دەقی نوسیەنەکەی گوڵاڵە سدیقە و وەڵامی تیمی هەژماری من دوای لە بەشی خوارەوەی نوسینەکەی ئەو شارەزەیەی بواری و بانک و دراو دانراوە:
…...........................................
گرێبەستی ئەلکترونی لە هەژماری من

بۆ وەرگرتنەوەی كارتی بانكیەكەی (هەژماری من)، 

لە بانكەکە گرێبەستێکی ئەلکترونی بۆ موچەخۆرەکە واژۆ دەکەن کە بەشێك لە مادە و بڕگەكانی جێگای هەڵوەستەیە، لەوانە:-

1- بە واژۆكردنی ئەم گرێبەستە پابەندم لەهیچ بانكێكی تر هەژماری بانکی نەكەمەوە.

2- بانكم كردە وەكیلی خۆم (بەبێ گەڕانەوە بۆ من) هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت ئەو قەرزانەی حكومەت داوای لێدەكات دەفعیان بكات و لە موچەكەم بیهێنێتە خوارەوە.

3- بانك هەركاتێك بیەوێت (بەڕەهایی، هەر لەڕاستیدا ووشەی ڕەهاییان بەكارهێناوە) دەتوانێت عمولەی موچەكەم بگۆڕیت بۆ هەرچەندێك كە بانك دایدەنێت و پێویست بە گەڕانەوە بۆ من نەكات.

كۆمەڵێك شتی سەیرتر لە مەرجەكان ئەمانەن:ـ

1- تەلەفۆنت بۆ دەكرێت دەڵێن وەرە كارت وەربگرەوە و باسی گرێبەستە ئەلکترونییەکە ناكرێت.
2- دوای ئەوەی واژۆی ئەلكترۆنیت پێدەكرێت ئینجا اعلانی دەكەن كە ئەمە گرێبەستێکە واژۆت كردوە.
3- بەهیچ شێوەیەك مەرجەكان بە كاغەز نیشانی كەس نادەن.
4- ناهێڵن مەرجەکانی گرێبەستە ئەلکترونییەکە وێنەبگری.
5- وێنەی گرێبەسته ئەلكترۆنیەكەت پێنادەنەوە.

گوڵاڵە سدیق ...شارەزا لەبواری بانک ودراو

....................................................

تیمی هەژماری من بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی پێگەی هەرێم نیوزیان دایەوە

هەر بۆیە سەبارەت بە خاڵی یەکەم تیمەکەی هەژماری من رایانگەیاند، دوای کردنەوەی هەژمار لە هەر بانکێک لە بانکە بەشدار بووەکان دواتر دەتوانێ هەر کاتێک خۆت بتەوێ بانکەکە بگۆڕی بۆ یەکێکی دیکە لەو بانکانەی بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من.

لەوەڵامی خاڵی دووەمدا، تیمەکەی هەژماری من ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو جۆرە لە گرێبەست بوونی نییە و ئەو قسەیە هیچ راستییەکی تێدا نییە، هیچ لایەنێک جگە لە خۆت ناتوانێت پارە لە هەژمارەکەت ببات نە حکومەت نە بانک.

هەروەها تیمەکە، لەبارەی خاڵی سێیەمەوە وتیان، بابەتی گۆڕینی عمولە لە پڕۆژەی هەژماری من بۆ هەموو بانکە بەشداربووەکان یەک بڕی عمولە وەردەگیرێت و هیچ مەرجێکی لەو شێوەیەش بوونی نییە.

لەبارەی ئەوەی گوایە کۆمەڵێک مەرج هەیە کە شاراوەن و کەس ناتوانێ وێنەی بگرێت، تیمەکە وتیان، فەرمانبەر بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەی هەژماری من فۆرمێک پڕدەکاتەوە کە لە زۆر شوێن ئەو فۆرمە وێنەی بڵاوکراوەتەوە و خۆشیان لە پێگە و پلاتفۆرمەکانیان وێنەکەیان بڵاویانکردووەتەوە، جگە لەوە هیچ کاغەز یاخود فۆرمی دیکە پڕناکرێتەوە تەنها ئەوە نەبێ کاتێک بتەوێ کارتی بانکی دەربکەی لەو بانکەی کە بەشدار ئەبیت لەوێ هەندێک زانیاری وەک کارتی نیشتمانی و وێنەی پێویستە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP