دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لە سنووری دەربەندیخان، دەستبەسەر گەورەترین کۆگای دروستکردنی ماددەی هۆشبەر گیراوە

هەرێم نیوز

لە سنووری دەربەندیخان، دەستبەسەر گەورەترین کۆگای دروستکردنی ماددەی هۆشبەر گیراوە. چوار تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

 لە ئۆپەراسیۆنەکی هاوبەشدا ئەم چالاکییە ئەنجامدراوە و توانراوە  4 تۆمەتبار دەستگیر بکرێت.

لە ڤیدیۆیەکیشدا کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وردەکاری ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری عێراق و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەری سلێمانی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، چوار کەس دەستگیرکراوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا و دەستبەسەر 150 بۆ 180 کیلۆ مادەی کریستاڵی تێدابووە.

هەریەک لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری (ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

لەچالاکییە هاوبەشەکەدا توانراوە دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP