دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

پۆلیسی کەناراوە ئاوییەکانی فەرەنسا زیاتر لە 60 کۆچبەریان رزگار کرد

هەرێم نیوز 

پۆلیسی کەناراوە ئاوییەکانی فەرەنسا 66 کۆچبەریان رزگار کرد کە لەنێویاندا ژن و منداڵیان تێدایەو ھەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ خاکی بەریتانیا.

پۆلیس ئەوەشی بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی دیب داوای بەدەمەوەچوونی کردووەو نزیک بووە لەوەی نوقمی دەریا بن.

لەلایەکی ترەوە پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا 36 کۆچبەری نایاساییان لە دەریای ئیجە رزگار کرد کە بەوتەی خۆی 14 یان منداڵ بوون و لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون.

رۆژی سێشەممە 23ی4ی2024، پەرلەمانی بەریتانیا بە یاسای ڕەوانەکردنی پەنابەرانی بۆ ڕواندا پەسەندکرد.

هاوکات ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 بۆ 12 هەفتەی داهاتوو، یەکەم گەشتی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەستپێدەکات.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا، تا مانگی حوزەیرانی 2023 زیاتر لە 672 هەزار کەس کۆچییان بۆ وڵاتەکە کردووە، بۆ ڕێگریکردن لە هەڵکشانی ژمارەی پەنابەران. 

بەپێی بڕیارەکە هەر کەسێک لە دوای 1ی کانوونی دووەمی ساڵی 2022 بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتبێتە بەریتانیا و کەیسەکانیان نەچووبێتە دادگا بۆ وڵاتی ڕواندا دووردەخرێنەوە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP