دواین هەواڵ

جیهان‌

 13/05/2024

سێنتکۆم: درۆنێکی حوسییەکانمان خستە خوارەوە

هەرێم نیوز 

سێنتکۆم ڕایگەیاند، درۆنێکی خستۆتە خوارەوە کە لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە هەڵدرابوو، دەشڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و هیچ زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمەریکییەکان، هاوپەیمانان و بازرگانییەکانەوە نەکەوتووە".

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 5ـی 2024، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایتی "X" بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند ، "هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن حووسییەکانەوە بە ئاسمانی کەنداوی عەدەن لەو ناوچانەی کە یەمەن کۆنترۆڵی دەکەن، هەڵدرابوو" .

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هیچ زیانێکی گیانی و هیچ زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمەریکییەکان، هاوپەیمانان و بازرگانییەکانەوە نەکەوتووە".

سێنتکۆم ڕاشیگەیاند، ئەم درۆنانە مەترسییەکی گەورەن بۆ هەردوو هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە ئەم ڕێوشوێنانە دەگیرێنەبەر بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتی و پارێزراوترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێنجشەممەی ڕابردوو، عەبدولمەلیک ئەلحوسی، سەرۆکی حووسییەکان، فراوانکردنی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP