هەرێم نیوز
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند،، پێشبینی دەکات ئاڵۆزییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمریکا کۆتاییان پێ بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ،، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بڵاوییکردەوە،، تاران ئامادەییی بەردەوامی لەم ئاڵۆزییانەدا نییە و ناتوانێت بەرگەی بگرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە ئامانجی ئەو بەستنی ڕێککەوتنی ئاسایی نییە،، بەڵکو هەنگاوی گەورەتر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەنێت.
هاوكات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە،، کە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی گەورە بۆ ئاسایشی جیهان و ڕێگە بە هەنگاوێکی لەو شێوەیە نادرێت.