هەرێم نیوز
لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ماتۆڕسکیلێک لە باشووری لوبنان، کەسێک کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (درۆن) ئیسرائیل، ماتۆڕسکیلێکی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی "نەشرە"ی لوبنانی، هێرشە درۆنییەکە لەسەر ڕێگای مەرج حاروف - زەبدین لە باشووری لوبنان ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە، پەیامنێری کەناڵی "حەدەس" ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە کە کراوەتە سەر ماتۆڕسکیلێک لە شارۆچکەی زەبدین سەربە شاری نەبتیە، کەسێک کوژراوە.