دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

حەسەن روحانی بەناوی گەشەسەندنەوە داواى تەسلیمبوون لە ئێران دەکات

هەرێم نیوز

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی و چەند کەسایەتییەکی سیاسی و ئایینیی ئەو وڵاتە،، ڕەخنەی توندیان لە لێدوانەکانی حەسەن ڕوحانی، سەرۆکی پێشووتری کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت لەبارەی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی 9ـی 2026، ئاژانسی فارس لە زاری عەلی ڕەزا پەناهیان،، کەسایەتیی ئایینیی دیاری ئێرانەوە بڵاوییکردەوە،، تێڕوانینەکانی حەسەن ڕوحانی لەبارەی درێژخایەنبوونی ئاڵۆزییەکان بە چەواشەکاری دادەنرێت.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە قسەکانی سەرۆکی پێشوو بە جۆرێکە کە گوزارشت لە ڕەوشی هێرشکردنە سەر وڵاتەکە ناکات.

هاوكات محسن ڕەزایی،، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نظام،، بڵاوییکردەوە کە گەرووی هورمز کەرەستەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران لە بەرامبەر گوشارە دەرەکییەکاندا،، هەروەها ئاژانسەکە لە زاری چەندین شیکەرەوەوە ڕایگەیاندووە کە پێشنیازەکانی ڕوحانی وەک پاشەکشە لە هەڵوێستە فەرمییەکان لێکدەدرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP