هەرێم نیوز
وەزیرانی ئەوقاف و تەندروستی و پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەرسەلان بایزیان کرد و سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پێڕاگەیاند و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستیەکی باشیان بۆ خواست.
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئاوقاف و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، تێکۆشەر د.ئەرسەلان بایز یان کرد، کە لەم ماوەیەدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
لە سەردانەکەیاندا، سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان پێڕاگەیاند و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستیەکی باشیان بۆ خواست.
لە لایەن خۆییەوە د. ئەرسەلان بایز، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان و هەواڵپرسینی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.