هەرێم نیوز
لەسەر بڕیاری لیژنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق عەرەبە هاوردەکان خێوەتی ناڕەزایەتییەکەیان لە پەڵکانە لابرد، کە ماوەی هەفتەیەک بوو دایاننابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جوتیارانی کورد سبەی دروێنەی بەرهەمە دانەوێڵەیەکانیان دەکەن.بەبێ ئەوەی سوپای عیراق ڕيگریان لێبکات.
ماوەیەک بوو بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کرابوو و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد بوو لەسنوورەکە.
لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی گوندی پەڵکانەیان کرد و لەگەڵ نوێنەری جووتیارانی کورد و تورکمان کۆبوونەوە.
لەکۆتایدا بریاردرا جووتیارانی کورد دەستبەکەن بەدروێبەکردنی زەوییەکانیان بەبێ ئەوەی سوپای عیراق ڕيگریان لێبکات، تاکو لەماوەی شهش مانگدا لەلایەن لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چارەنووسی خاوەندارێتی ئەو زەوییانە بەشێوەیەکی کۆتایی یەکلایدەکەنەوە .