دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: حكومه‌تی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك هه‌رێم، یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ بێت

هەرێم نیوز

بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌ی پزیشكی میزۆپۆتامیا له‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاند، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كاتی گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان هاتوه‌ و هه‌رلایه‌نێك به‌پێی ئیستحقاقی خۆی پشكی پێبدرێت، به‌ڵام "ده‌بێت حكومه‌تی حكومه‌تی داهاتو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك هه‌رێم، یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ بێت".

وتیشی، دەبێت حكومەتی داهاتوو بەجدی رێگری بكرێت لەو كارە نایاساییانەی دەكران" رێگری لە دروستكردنی كارخانەی مادەی هۆشبەرو تیرۆرو لادان لە یاسا بكرێت"

ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی (20)ی مانگ هەڵبژاردنێكی مێژوویی كرا لە كوردستان.ئەوەی شانازی پێوە دەكەین ئەوەیە، ئەم هەڵبژاردنە لەكەشێكی زۆر ئارام و گونجاودا ئەنجامدراو هیچ گرفتێك روینەدا كە زۆركەس چاوەڕوانی دەكرا. 

بارزانی وتیشی، دوای تەوابونی هەڵبژاردن كاتی ئەوەیە گفتوگۆبكرێت لەنێوان هەموو لایەنەكان، پێوەریش شایستەی هەڵبژاردن بێت.

جەختیشیکردەوە، ئەوەی لە هەمووی گرنگترە ئەوەیە، حكومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر ئەم بنەمایانەبێت، یەك هەرێم، یەك پەرلەمان، یەك حكومەت، یەك هێزی پێشمەرگەبێت.

بارزانی باسی لەوەش کرد، بەجدی رێگری بكرێت لەو كارە نایاساییانەی دەكران، وەكو دروستكردنی كارخانەی مادەی هۆشبەر یان بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر یان تیرۆر و لادانان لە یاسا، دەبێت سنورێك ئەم شتانە دانبرێت و یاسا سەروەربێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، بە ئامادەبوونی  بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP