دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

نۆرەگرتنی ئۆتۆمبێل قەدەغە کرا

هەرێم نیوز

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند بە مەبەستی ڕێکخستنی زیاتری پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین و ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان، کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیاری نوێ جێبەجێ دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی 9ـی 2026، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان و قایمقامی قەزاکانی کەلار، کفری و ڕزگاری، لیژنەی باڵای سووتەمەنی لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە و تێیدا پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو و ئامادەکارییەکان بۆ نەوتی سپی و غازی شل تاوتوێ کران.

ئاماژەی بەوەش کراوە، دوای گفتوگۆکان بڕیاردرا لە ڕۆژی یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە بە هەموو شێوەیەک نۆرەگرتنی ئۆتۆمبێل لە وێستگەکاندا قەدەغە بێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، خشتەی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت و ڕۆژانە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی پرۆسەکە ناوی وێستگەکان ڕادەگەیەنرێت، هاوکات هەفتانە لە یەک ڕۆژدا لە دوو وێستگەی دیاریکراودا بەنزین بەسەر ئۆتۆمبێلە بێتابلۆکانیشدا دابەش دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP