دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

هاوڵاتیەک لە سلێمانی کوژراو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کرا

هەرێم نیوز

هەرێم نیوز

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی قولەرەیسی، لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵی لە نێوان دوو کەسدا، یەکێک لە هاوڵاتییەکان کوژراوە.

 ئەوکەسەی کوژراوە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پێبوە و لەو کاتەدا سەرقاڵی فڕیدانی خۆڵ و خاشاک بوە، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی، پێی وتوە :" تەپوتۆز مەکە" لە ئەنجامدا بوەتە دەمەقاڵێ و کوشتویەتی.

هاوکات، دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (سەڵاح حەمە ساڵح ئەحمەد)ـە و لەدایکبوی ساڵی 1976  و خاوەنی سێ منداڵە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تۆمەتبارە کوشتنی ئەو هاوڵاتییە، پاسەوانی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP