دواین هەواڵ

ئابوری‌

 31/10/2024

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: ڕێگری لە ناردنی نەوتی ڕەش بۆ وێستگەی کارەبای تاسڵووجە دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی رەش بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات کارەبای تاسڵوجە و وێستگەی بەرهەمهێنانی 29 مێگاوات کارەبای سلێمانی دەکرێت. نەوتەکە لە هەولێرەوە بۆ هەردوو وێستگەکە دەنێردرێت و کارەبای بەرهەمهاتووە دەچێتە ناو تۆڕی کارەباى هەرێم و بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەوڵێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە داوە، بەڵام تا ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە و هەردوو وێستگەکە به قەبارەى 80 مێگاوات کارەبا لەکار کەوتوون و زیانی گەورەی بە بەرهەمهێنانی کارەبا گەیاندووە.

 وەزارەتەکە داوادەکات: به زووترين كات رێگا بە گواستنەوەی سووتەمەنى له بازگەكان بدرێت، تاكو ئەم دوو ويستگەيه جارێکی تر بەگەڕ بخرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP