هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن رایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بنكی لیژنەی ناوەندیی كۆمسیۆن لە هەولێر ئاشكرادەكرێت، بەپێی زانیاریەکانیش، لەبەر ئەوەی سکاڵاکان سەوز و زەرد بوو، هیچ گۆڕانێک لە ئەنجامەکان نەکراوە، سەرجەم سکاڵاکانیش یەکلایی کراونەتەوە، هەروەها ژمارەی کورسیی لایەنەکانیش وەک خۆت ماوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند "سبەی چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024، لە هەولێر ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن."
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەینی 18ی 10ی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 215 هەزار کەس لە ئەندامانی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، هەروەها یەکشەممە 20ـی 10ی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.