دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانمان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەستپێکردووە

هەرێم نیوز

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند هەنگاوەکانیان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێکردووە.

ئەمڕۆ هەینی، 25ـی 9ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کارگێڕیی وەزارەتەکەی دەستی بە هەنگاوە کۆنکرێتییەکان کردووە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرجەم بودجە و هێڵە گشتییەکانی پەیوەست بەم پرسەیان ڕەوانەی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا کردووە، تاوەکو لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا جێگیر بکرێن و بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدرێت.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وەزیری خوێندنی باڵا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ داواکارییەکانی ئەو دەرچووانە دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی شایستە دارایی و دامەزراندنیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP