دواین هەواڵ

کوردستان‌

 39 خولەک پێش ئێستا

وەزیری گواستنەوەی هەرێم: کۆڕەک تێلیکۆم لە کوردستان داناخرێت

هەرێم نیوز

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆڕەک تێلیکۆم لە کوردستان داناخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆڕەک تێلیکۆم لە کوردستان داناخرێت و هیچ هێزێک نییە بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم کۆڕەک لە هەرێمی کوردستان دابخات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم پرسە کێشەیەکی یاساییە و ئەوان لە وەزارەت بەرگری لە مافی بەکارهێنەران دەکەن، بەو پێیەی بە ملیۆنان هاووڵاتی سیمکارتی کۆڕەک بەکاردەهێنن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕوونی کردەوە کە مافی هاووڵاتییان دەپارێزن، چونکە ژمارەیەکی زۆریان لە ڕێگەی ئەو سیمکارتانەوە خزمەتگوزاریی بانکی و هەژمارەکانی سۆشیال میدیایان بەستووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP