دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

حزبی دیموکرات: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێ درۆن ماڵێکی لە سۆران کردە ئامانج

هەرێم نیوز

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) ماڵی هاووڵاتییەکی لە قەزای سۆران کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 2:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە، کۆماری ئیسلامی بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ماڵێک لە قەزای سۆران، بە گومانی ئەوەی پێشمەرگەیەکی تێدا حەوابێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ئەم هێرشەی ئێران لە کاتێکدایە کە مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی قوربانیی تیرۆرە، هاوکات ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپاش داوای لە تاران کردبوو کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، حزبی دیموکرات جەختی کردووەتەوە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا، ئێران بە زیاتر لە 160 مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەمپەکانی نیشتەجێبوون و بنکە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی ئەو حزبەی لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP