هەرێم نیوز
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی بەتەمەنی لێکەوتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانیان چوونەتە سەر ڕووداوەکە و بەزوویی هاووڵاتییەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی شار، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی رزگاری لە شوێنی ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلە دوو تۆنییەکەیان دەستگیرکردووە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، پۆلیسی سلێمانی ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی 74 ساڵ بووە، دوای ڕێکارە یاساییەکانیش تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.