هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووان، ماوەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بۆ 48 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەپێناو پێدانی دەرفەت بەوانەی تاوەکو ئێستا فۆرمەکەیان تەواو نەکردووە، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 26ـی 9ـی 2026 درێژبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، تاوەکو ئێستا 70٪ی دەرچووانی ئەمساڵ داواکارییان پێشکەش کردووە، هاوکات دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەیییە پیشەیییەکانیش دەتوانن لەم دەرفەتە 48 کاتژمێرییە سوودمەند ببن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی کردووەتەوە کە ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر وادەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکات پەلە بکەن لە پڕکردنەوە و ناردنی فۆرمەکانیان.