هەرێم نیوز
لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی، سیستەمێکی نوێی بۆ دابەشکردنی بەنزین ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، لیژنەی سووتەمەنی لە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بۆ بنبڕکردنی لۆد و قەرەباڵغی، شێوازی دابەشکردنی بەنزینی گۆڕی و جەختی کردەوە کە پێویستە شۆفێران کارتی زانیاریی دەربەندیخانیان پێ بێت یان دانیشتووی سنوورەکە بن، بە پێچەوانەوە بەنزینیان پێ نادرێت.
ئاماژەی بەوەش کراوە، سیستەمە نوێیەکە بەم شێوەیەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت:
ڕۆژی یەکەم: دابەشکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە (جووت و تاک) پێکەوە دەبێت.
ڕۆژی دووەم: دابەشکردنی بەنزین تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبێلەکانى (تەکسی،، پاس و شۆفێرانی ئافرەت).
ڕۆژی سێیەم: بەنزین بە ئۆتۆمبێلی (بێسەرەتا،، ئارم و ماتۆڕسکیلی سێ تایە) دەدرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قایمقامیەتی دەربەندیخان داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی ڕێننماییەکان بن تاوەکو ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە.