دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان، سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وسەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە و "سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو" .

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ  دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا باسيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى بوارى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق كرد و جه‌ختيان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی  دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاتدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP