دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: شەش هەزار سێ یەکەمی زانکۆ و پەیمانگامان هەیە پێویستە عێراق دایانبمەزرێنێت

هەرێم نیوز

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، پشتگیری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەن بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێت، "6 ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی 4ی 2024 د. عەبددولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تا ساڵی 2017 سێ یەکەمەکانی دامەزراندوە و دوا لیستی دامەزراندن نزیکەی یەک ھەزار و 200 دەرچوو بووە، بەڵام دواتر بەھۆی قەیرانی دارایی سێ یەکەمەکان دانەمەزراون و دەرچوانی ساڵی 2018 ھەتا ئێستا لەوانەیە ژمارەیان بگاتە شەش ھەزار دەرچوو  لەسەرانسەری ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، " دەست خۆشی لە بڕیاری دوێنێی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم  دەکەین، کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپارد لەگەڵ بەغدا بۆ  تەرخانکردنی دارایی بەمەبەستی دامەزراندنێ سێ یەکەمەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوێکی باشە، چونکە ئێستا دامەزراندن دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی فیدڕاڵ و پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، "حکوومەتی ھەرێم پێشتر ئەوەی لەتوانای بوو ئەنجامی دا، بەڵام کە ئێستا لە توای حکوومەتدا نییە و مافی دەرچوانیشە دابمەزرێن، چونکە ئەو قوتابیانە چەندین ساڵە چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن و ئێستاش کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم کە لایەنە پەیوەندارەکانی راسپاردوە ئێمە پشتگیری دەکەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP