هەرێم نیوز
نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی نیسان دیاریکرا.
نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە ھەولێر بۆ مانگی نیسان دیاریکرا و نرخی یەک ئەمپێر، لەنێوان شەش ھەزار و 250 دینار بۆ 12 ھەزار و 500 دیناردایە.
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەھلییەکانی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بۆ مانگی نیسان کەمترین کارپێکردنی مۆلیدە ئـەھلیەکان 150 سەعات بووە و زۆرترینیشیان 305 سەعات بووە.