دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

لە کەرکووک ڕووداوێکی ناخۆش ڕوودەدات

هەرێم نیوز

دوو منداڵی ساوا لە کەرکووک سووتان و تەندروستییان ناجێگیرە.

ڕووداوەکە لە گەڕەکی واستی شاری کەرکووک ڕوویداو و هۆکارەکەش شۆرتی کارەبا بووە.

سابیر ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاندووە:" ئەو منداڵانە دووانە بوون بە ناوەکانی کەیان و کەمیل، دوای ماوەیەکی زۆر هەردووکیان رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون".

ئەو دوو منداڵە بە رێژەی 90٪ سووتاون و دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP