نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ زیاتره من به‌رده‌وام له‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در ده‌نووسم، وه ئاماژه به روئیایی موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌م كه وه‌ك خۆی ده‌لێت هه‌ڵگری په‌یامی (لاشه‌رقیه و لاغربیه) یه، ئه‌م تێروانینه‌ی موقته‌دا سه‌در تازه بۆته بابه‌تی میدیای كوردی، بنه‌مای بوونی به‌بابه‌تی میدیای كوردیش له‌سه‌ر (ژماره‌ی كورسیه‌كانه) نه‌ك تێگه‌یشتن له دونیابینینی موقته‌دا سه‌در،
ئالێره‌دا په‌نده كوردیه‌كه دێته‌وه یادمان، كه ده‌لێت، كورد تا شه‌قازلله‌كه‌ی به‌رنه‌كه‌وێت نازانێ ئازاره‌كه‌ی چه‌نده، هه‌رچه‌نده هێشتا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در تاوی ئه‌سپه‌كه‌ی بدات، عێراقی (لاشه‌رقی و لاغه‌ریبی) دروست بكات، به‌ڵام ده‌نگی پێی موقته‌دا سه‌در دێت، ده‌نگێك كه هێشتا كورد پێی وایه موقته‌دا سه‌در " پیاوێكی ناجێگیره" بریاره‌كانی جێگیر نین، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌نده له‌رووی ستراتیژیه‌كه‌ی زیره‌كه، سیاسه‌تی پارادۆكس په‌یره‌و ده‌كات و ئامانجه ستراتیژه‌كانی ورده ورده ده‌پێ كێت،
كاتێك موقته‌دا سه‌در گوتی ئێمه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین، له‌كاتێكدا خۆی فاكته‌ری سه‌ره‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی (پێشوه‌قته) بوو، ئالێره‌دا كورد پێی وایه موقته‌دا سه‌در خاوه‌نی بریاری جێگیر نیه، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی سه‌در له‌و بریارانه‌دا كڵاوی خسته سه‌ر به‌ره‌ی وڵائیه‌كان و پرۆئێرانیه‌كان، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وای نه‌كردبا واتا وه‌لا ئیه‌كان و پرۆ ئێرانیه‌كانی نه‌كردبا خاوه‌نی بریاری "با هه‌ڵبژاردن بكرێت له‌دژی سه‌در" ئه‌وه بێ شك ئه‌نجامی روون و دیاری هه‌ڵبژاردن بۆ موقته‌دا سه‌در قبوڵكراو نه‌ده‌بوو بۆ وه‌لا ئیه‌كان و پرۆئێرانیه‌كان، موقته‌دا سه‌در به‌م جوڵیه، پێویستی به‌وه بوو كه كاتێك خۆی باشه‌كشه بكات،
له هه‌ڵبژاردن وه‌لا ئیه‌كان و پرۆئێرانیه‌كانی سورتر نه‌ده‌كرد له پێداگری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ئالێردا موقته‌دا سه‌در توانی ئامانجه ستراتیژیه‌كه‌ی بپێكێت، به‌وه‌ی ولا ئیه‌كانی له‌رووی شه‌رعیه‌ته‌وه، تووشی گه‌وره‌ترین شكه‌ست كردوو خۆشی ژماره‌ی كورسیه‌كانی گه‌یانده سێ چارێگی سه‌د كورسی له عێراق، موقته‌دا سه‌در ئه‌گه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی وا پێشان نه‌دات كه سیاسیه‌كی رارایه و جێگیر نیه، ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بجولێت ئێرانی هه‌ناسه‌بڕی ده‌كرد،
ئه‌و دیوه‌ی موقته‌دا سه‌در كه به سیاسیه‌تی پارادۆكس ده‌ناسرێت، دیوی شه‌یتان ئاسایی موقته‌دا سه‌دره كه به‌م رووه توانیویه‌تی به‌ته‌واوی كڵاو بخاته سه‌ر " ئێران و ئه‌مریكاش" سه‌در عێراقێكی مه‌ركه‌زی و خاوه‌ن سیاده‌ی ده‌وێت، له‌رووی گوتاریشه‌وه، هه‌ڵگری نیزامێكی ته‌واو تاریكه، تاریك به‌مانای ئه‌وه‌ی كه هیچ رۆشنایه‌ك له دیدی سه‌در بۆ عێراقی مه‌ده‌نی و دیموكراسی و فیدراڵی بوونی نیه، موقته‌دا جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و روئیا ره‌شه‌یه بۆ ئیداره‌دان، كه‌سێكی حاقد و تۆڵه‌كه‌ره، ئه‌م دیوه‌شی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی بوون به‌ده‌سه‌ڵاتدا، گۆمی خوێن هه‌ڵه‌ستێنێت، بۆ جێگیر كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر خومه‌ینی به‌ده‌یان هه‌زاران كه‌سی كوشت بۆ جێگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی دوور نیه، بۆ جێگیر كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی " موقته‌دا سه‌در" به‌ملیۆنان كه‌سیش له‌و عێراقه بكوژێت،
موقته‌دا سه‌در گه‌وره‌ترین دوژمنی كورده، چونكه ناوبراو باوه‌ری به " سه‌روه‌ری" هه‌رێمی كوردستان نیه، جگه له‌وه‌ش باوه‌ری به بوونی پێشمه‌رگه نیه، ده‌توانم بلێم زۆر ژیرتر و تیژرۆیشتووتره له رووی ستراتیژیه‌وه، له ته‌واوی حزبه‌كانی كوردستان، ئه‌وجاره حزبه‌كانی كوردستان ناتوانێت له‌به‌رده‌م موقته‌دا سه‌در بوه‌ستن، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان خاوه‌نی ئه‌و بیركردنه‌وه بن، كه ناوبراو سیاسیه‌كی رارایه و یان به " مالیكی و جه‌عفه‌ری و عه‌بادی و كازمی" بی چووێنن، ئه‌وه بێ شك ئاسانترین نێچیری موقته‌دا سه‌درن،
ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رسورمانه، تا ئێستا حزبه‌كانی كوردستان پێیان وایه پرۆسه‌ی سیاسی پاش 2003 هێشتا له عێراق ماوه، یان جوانتره بلێم هێشتا باوه‌ریان به ده‌ستووری عێراق ماوه، ئاخر به‌م روئیایه چون له‌به‌رده‌م كه‌سێك ده‌وه‌ستن، كه ناوبراو باوه‌ری به فیدراڵی عێراق هه‌رنیه، سه‌در باوه‌ری به عێراقی مه‌ركه‌زیه‌تی ئاڵ سه‌در هه‌یه، دژی بوونی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، له‌داهاتووشدا ده‌بینن چون ده‌كه‌وته به‌رده‌م هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر چی هێشتا سه‌در ده‌ست بۆ هه‌ولێر نابات، به‌هۆی شه‌ڕی وه‌ڵائیه‌كان و پرۆئێرانیه‌كان،
هه‌ركه ئه‌م شه‌ره‌ی ته‌واو كرد یه‌كه‌م كار كه بیكات، ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی ئه‌مریكیه‌كانه له‌ته‌واوی عێراق چونكه به‌بوونی ئه‌مریكیه‌كان له‌عێراق ده‌ست بردن بۆ هه‌ولێر سه‌خته،
به‌ڵام دوای ده‌ركردنی ئه‌مریكیه‌كان له‌عێراق شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی له‌دژی سه‌روه‌ری و پێشمه‌رگه و فیدراڵیه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كات، كۆی ئه‌و پرۆسه‌یه تا سێ بۆ 5 ساڵ داهاتوو ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو له پرۆسه‌ی ( ته‌شكیلی حكومه‌تی زۆرینه) دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌ڵائیه‌كان و پرۆ ئێرانیه‌كان ده‌ست پێده‌كات..
له‌رووی ستراتیژیه‌تی ده‌ره‌وه..
موقته‌دا سه‌در خاوه‌نی هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی دژایه‌تی سه‌هیۆنیه‌ت و ئیمپریالیزمه، ئالێره‌دا ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان دروست بكات، كه توركیای له وڵاتێكی پرۆ غه‌ربی و دامه‌زراوه گۆری بۆ وڵاتێكی ته‌واو "شه‌رقی" له‌وڵاشه‌وه، له‌رووی مه‌زهه‌بیه‌وه، ته‌واو هاورایه له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی " عێراقێكی خاوه‌ن سیاده" نه‌ك عێراقێكی ژێر ده‌سته‌ی ئێران، ئه‌وه هیچ كه موقته‌د سه‌در وه‌ك پۆڵ بریمه‌ر ده‌لێت دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریكایه......