لەحەقیقەتدا ھەرگیز بەدیلی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی بوونی ئۆپزسێونی "ئیسلامی سیاسی" نیە چونکە ئیسلامی سیاسی لە باشترین نموونەدا بوونی داد و گەشەپێدان و ئەردۆگان پێشکەش دەکات کە ھەموومان لەبەرچاومانە کە چۆن تورکیای لە دەولەتێکی دامەزراوە گۆری بۆ سیستەمێکی فاشلی دەسەلاتداری و میزاجی،
کەوایە ئەوە موتلەقە کە ھیچ ھێزێکی ئیسلامی سیاسی ناتوانێت بەدیل بێت بۆ پارتی و یەکێتی بۆ؟
چونکە لە بنەرەتدا ئیسلامی سیاسی بەھیچ شێوەیەک باوەری بە دامەزراوەی مۆدێرن بە مەفھومی دەوڵەتی مۆدێرن نیە، بەڵکو بە کەلتوری غەرب وەسفی دەکات بە مەبدەئ دژین، ئەوە لەکاتێکدا کێشەی ھەرە سەرەکی پارتی و یەکێتیش بوونی دامەزراوەی نیشتمانیە بە مەفھومی دەوڵەتی مۆدێرن، تێروانینی ئەو فیگەرانه‌ی ئیسلامی سیاسیە لە دژایەتی ئیمپریالیزم و سەھیۆنیەتەوە دێت نه‌ك له مۆدێلێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ده‌لێت دادگه‌ری و ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
له‌حه‌قیقه‌تدا، ئه‌وانه له‌وه تێناگه‌ن، ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و دادگه‌ری " به سیسته‌م ده‌كرێت" نه‌ك به‌و لێخوره ده‌شته‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له ژیانی ئێستای جیهانی به‌ناو سریدیدا(3d) كه له ئێستادا هه‌موو دونیا له‌نێو ئامێرێكی ناو گیرڤاندا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت و ده‌گه‌ێنرێت، مۆدێلی سه‌رده‌می ( ئیمامی عومه‌ر خودا لێی رازی بێت) نیه، تا حكوم به‌نیه‌تی باش بكرێت، چونكه نیه‌تی باش مرۆڤ ناتوانێت له‌به‌رده‌م " ده‌سه‌ڵات و پاره" بوه‌ستێت له‌م سه‌رده‌مه ئێستاماندا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، به سیسته‌م ده‌كرێت.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می "دامه‌زراوه‌ی یاسایی و ده‌ستووریه" هه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ده‌ستوور و یاسایانه، ده‌توانێت وه‌ك خۆیان ده‌لێن دادگه‌ر و ئاشتكردنه‌وه زاڵكات به‌سه‌ر خه‌ڵكا، چونكه له‌وێوه، كه‌س حكوم ناكات، به‌ڵكو یاسا و ده‌ستوور حكوم ده‌كات.
ئالێره‌دا مه‌فهومی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌گۆڕێت بۆ دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری و یاسایی، جا وه‌ره سه‌یر بكه، كه‌سێك ئه‌وه‌نده روئیا ته‌سك بێت، چۆن ده‌توانێت ئامۆژكاری دوو هێز بكات، كه له‌رووی به‌روارده‌وه، به‌ده‌یان ساڵ له‌و جۆڕه بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی مۆدێرنتربێت، ئاخر ئه‌و جۆڕه هێزانه‌ی " ئیسلامی سیاسی" تروسكایه‌ك رۆشنایان تێدا نیه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ركه ده‌سه‌ڵات بگرن، به‌سه‌دان و هه‌زاران جار به‌و جۆڕه بیركردنه‌وانه، كۆمه‌ڵگه ده‌به‌نه به‌رده‌م تاریكیه‌كی بێ چاره.....بۆیه ئامۆژكاریه‌كه‌ی له چه‌شنی ئه‌فلام كارتۆنی مناڵ ده‌چێت.