دواین هەواڵ

پێشنیارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەبێتە بنەمایەکی جیھانی بۆ چارەکردنی کێشەی ئەم دوو دەوڵەتە

‌تەنیا کوردی

پێش 2 هەفتە

لەماوەی دەسپێکی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە چەندین دیداری ناوخۆیی و ئاستی عێراقی و نێودەوڵەتی، رایگەیاند کە چارەسەری کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، بۆ بەرقراربوونی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوین بریتییە لە دروستبوونی دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین.

ئەم بابەتە لە ئاستی ئەمریکاو وڵاتانی ئەورووپا لە ئێستا بووەتە بنەمایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، لە دوا داواکاری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن وەک کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە، ئەم بایدن ئەم پێشنیارەی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین، کە لە دەسپێک بارمتەکان ئازاد بکرێن و دواتر، کێشەکە بە دوو دەوڵەت کۆتایی پێبھێنرێت، دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین و دەوڵەتێک بۆ ئیسرائیل.

لای خۆیەوە، گوترێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم روانگەیەی دوو دەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل بە ئومێدبەخش زانی و دووپاتی کردەوە کە ئەمە تاکە رێگەی بەرقراربوونی ئاشتییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوین، ئەمەش رێک ئەم پێشنیارەیە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوەختە لە دەسپێکی جەنگی غەززە بۆ ناوەندە جیھانیی و وڵاتانی ئیقلیمی و دەوڵی و وڵاتانی رۆژئاوا خستیە ڕوو.

تێبینی⁄ ھەرچەند پێشتر باسی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین دەکرا، بەڵام روانگەی جیھانی وەرنەگرت، لە جەنگی غەززە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەم پێشنیارەی وەک کارەکتەرێک لە رۆژھەڵاتی ناوین لە تەوقیتی جەنگی غەززە لەگەڵ لایەنە عێراقی و ئیقلیمی و ناوەندە جیھانییەکان کردە تاکە پێوەرێک بۆ بەرقراربوونی ئاشتی، ئێستاش ئەم بنەمایی دوو دەوڵەتە لەم تەوقیتەی جەنگی غەززە، روانگەیەکی جیھانی وەرگرتووە و ئەم پێشنیارەی سەرۆکی ھەرێم لم تەوقیتە روانگەی جیھانی وەرگرت کە جۆ بایدن و ھاوکات سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ ھەمان دەقی پێشنیارەکە بۆ بەرقراربونی ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوین دووپات دەکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP