دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

پاش 10 ڕۆژ لە بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی؛ بەشێک لە تیمی یەکێتی دەوامی ئاساییان دەستپێکردەوە

هەرێم نیوز
⠀
دوای ئەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کشایەوە ئەمڕۆ بەشێکی زۆریان لە ئاستی فەرمانبەر تاوەکو پلەی بەڕێوەبەر گەڕانەوە سەر کارەکانیان کە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە.
⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی 11ـی 2026، میدیاکان بڵاویانکردەوە کە بەشێکی فەرمانبەرانی پشکی یەکێتی لە فەرمانگە و وەزارەتەکان دەوامی ئاسایی خۆیان کردووە و سەرچاوەیەکیش لەو حیزبە وتی گەڕانەوەکە تەنیا تاوەکو پلەی بەڕێوەبەرە و خاوەن پۆستە باڵاکانی وەک وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ئەنجومەنی وەزیران نەگەڕاونەتەوە.
⠀
ئەم بڕیارەی کشانەوەیە دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی کوردستان پاش زیاتر لە دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بەبێ بەشداریی یەکێتی دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد و لە کاردانەوەی ئەو هەنگاوەشدا لە پێنجی ئەم مانگەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیاری کشانەوەی لە حکومەت ڕاگەیاند و جەختی لە خزمەتکردنی ناوچەکانی خۆیان کردەوە.
⠀



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP