دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای چەند ڕۆژێک لە کردنەوەی؛ بەهۆی لافاوەوە بەشێکی ڕێگەی بازنەییی خورماتوو ڕووخا

ھەرێم نیوز

بەهۆی بارانبارینی بەهێز و دروستبوونی لافاو، بەشێکی زۆری ڕێگەی بازنەییی خورماتوو ڕووخا. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ئاشکرای دەکات، پڕۆژەکە نزیکەی پێنج میلیارد دیناری تێچووە و تەنیا تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، بەمەش دەبێت لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاردا بکرێت.

زیانەکانی ڕێگە بازنەیییەکە و وادەی کردنەوەی
ئەمڕۆ شەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاند، ڕێگەی بازنەییی خورماتوو کە تێچووەکەی ٤ میلیارد و ٨٠٠ ملیۆن دینار بووە و درێژییەکەی ٧ کیلۆمەترە، لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کرایەوە، بەڵام تەنیا دوای چەند ڕۆژێک و لە یەکەم شەپۆلی لافاودا بەشێکی زۆری ڕووخا.

هۆشدارییە پێشوەختەکان و داوای تەرخانکردنی بودجە
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر چەندین جار هۆشدارییان دابوو کە ئەو ناوچەیە پێویستی بە پردێکی بەرز هەیە نەک ڕێڕەوێکی نزم، کە جێبەجێکردنی ئەو پلانەش پێویستی بە نزیکەی ٢٠ میلیارد دینار بووە.

یاسین داودی جەختی کردەوە، بە پارێزگاری سەلاحەدینیان ڕاگەیاندبوو کە دەبێت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی بۆ تەرخان بکرێت تاوەکو ڕێگری لەم جۆرە زیانانە بگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP