هەرێم نیوز
هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین فڕۆکەی هێرشبەری لە جۆری (A-10C Thunderbolt II) لە یەکێک لە بنکە ئاسمانییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرک و فڕینی سەربازی.
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی 11ـی 2026، بەپێی وێنە و زانیارییە سەربازییە بڵاوکراوەکان، تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرقاڵی پشکنین و ئامادەکردنی فڕۆکە هێرشبەرەکانی جۆری (A-10C Thunderbolt II)ن بۆ فڕین و جێبەجێکردنی ئەرکی مەیدانی.
ئەم جموجووڵە ئاسمانییە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی پڕ لە گرژیی سەربازی و ئەمنیدا تێپەڕ دەبێت، و فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکاش ئاستی ئامادەباشیی یەکە جەنگی و ئاسمانییەکانی لە تەواوی بنکەکانی ناوچەکەدا بەرزکردووەتەوە. فڕۆکەی جەنگیی (A-10C) بە یەکێک لە بەهێزترین فڕۆکە هێرشبەرەکان دادەنرێت لە دابینکردنی پشتیوانیی ئاسمانیی نزیک و تێکشکاندنی ئامانجە زەمینی و زرێپۆشەکاندا.