هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی واشنتن هیچ کارێک ئەنجام نادات، هاوکات ئاشکرای کرد کە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چەندین بڕیاری نوێ و هەنگاوی گەورە دەگرنە بەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی ئاییندەی ململانێکان لەگەڵ تاران جەختی کردەوە کە لە کۆتاییدا ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە کاتی یەکلاکردنەوەی بژاردەکان هاتووە تاوەکو بڕیار بدەن لەسەر ئەوەی ئایا هەنگاوی زیاتر بەرامبەر تاران بنێن یان ڕێککەوتنەکە پەسەند بکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ تیشکی خستە سەر قەبارەی زیانەکان و گوتی کە ئێران پێویستی بە 25 ساڵە تاوەکو ئەو وێرانکارییە بونیات بنێتەوە کە جەنگ بەسەریدا هێناوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە پێی باشترە بەشەکەی دیکەی ئەو وڵاتە وێران نەکرێت.
سەبارەت بە هەژموونی سەربازی و هەواڵگری، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا واشنتن لەناو ئێراندا کۆنتڕۆڵی تەواوی سەرجەم ئەو شوێنانەی کردووە کە ویستوویەتی، هەروەها ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چەندین دەستپێشخەری و بڕیاری نوێ ڕادەگەیەنن.