دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

عەرەفات کەرەم: پارتی دوو ساڵ چاوەڕێی سازانی کرد بەڵام بێسوود بوو

هەرێم نیوز

عەرەفات كەرەم ستونی، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یاسایی بووە و مشتومڕکردن لەسەر ئەو بابەتە هەڵەیەکی گەورەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2026، عەرەفات كەرەم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوو ساڵ چاوەڕێی سازانی کرد، بەڵام بێسوود بوو.

 جەختیشی کردەوە کە ناکرێت پەرلەمان بە پەکخراوی بمێنێتەوە بەبێ چارەسەرێکی گونجاو.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕوونی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێت، تاوەکو کاندیدی حزبی براوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕابسپێرێت، دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت بەرژەوەندیی نیشتمانی لە پێشینەی کارەکان بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP