هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان کرد کە بەشداریی کارای تێدا بکەن تاوەکو ناکۆکییەکان چارەسەر بڕەخسێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتیی ئیرادەی تەواوی خەڵکی کوردستانە، و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە ناکۆکی و جیاوازییەکان لەوێ چارەسەر بکەن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیواشی خواست کە ئەم هەنگاوە یارمهتیدهر و هاندهر بێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زەمینەیەکی باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیشی کردەوە کە گفتوگۆ،، سازان و هاوبەشیی نێوان تەواوی هێزە سیاسییەکان بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانن، و سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان.