دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ لایەنێک نییە و لە خزمەتی گەلدایە

هەرێم نیوز
⠀
 بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەنگاوە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلدایە.
⠀

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی 11ـی 2026، بارزانی لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کرد، کە دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا توانرا ئەو دامەزراوە دەستوورییە کارا بکرێتەوە.
⠀
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سوپاسی سەرجەم ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە بە ئەرکی یاسایی و نیشتمانیی خۆیان هەستان، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان.
⠀
لە کۆتاییدا، بارزانی داوای لەو لایەنە سیاسییانە کرد کە بەشدارییان لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەماندا نەکردووە، ئەوانیش بەشداری بکەن بۆ ئەوەی پێکەوە وەک هاوکار و یارمەتیدەر کار بکەن لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP