دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز
⠀
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاند و کاتی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی پرۆسەکەی دیاری کرد.
⠀
ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی 11ـی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
⠀
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٨ـی تشرینی دووەم، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەستپێدەکات.
⠀
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران تەنیا چوار ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١ـی تشرینی دووەم کۆتایی پێدێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP