دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە

هەرێم نیوز
⠀
لە دانیشتنێکی تەواوکاریدا کە بە سەرپەرشتیی سەرۆکی تەمەن بەڕێوەچوو، پەرلەمانی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی خولی شەشەمی هەڵبژارد.
⠀

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی 11ـی 2026، لە دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا، دوای کشانەوەی بەشێک لە کاندیدەکان، هەریەک لە د. ڤاڵا فەرید بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ڕامی نووری عەودیش بۆ جێگری سەرۆک و مونا نەبی قەهوەچی بۆ سکرتێری پەرلەمان خۆیان کاندید کرد.
⠀
لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا کە لە ڕێگەی سندووقەوە بەڕێوەچوو، هەر سێ کاندیدەکە بە کۆی ٥٢ دەنگی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکانی دانیشتنەکە یەکلایی کرانەوە و لەلایەن سەمیرە حەسەن حەمید، وەک سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان بانگهێشت کران بۆ وەرگرتنی شوێنەکانی خۆیان.
⠀
لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان، د. ڤاڵا فەرید پیرۆزبایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی لە خەڵکی کوردستان کرد و داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد بگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمان، هاوکات پەرلەمانتارانی ڕاسپارد کە تاوەکو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو نوێنەرانی خۆیان بۆ دروستکردنی لیژنەی یاسایی و لیژنەکانی دیکە دەستنیشان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP