دواین هەواڵ

کوردستان‌

 54 خولەک پێش ئێستا

تاقیکردنەوەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دوا خران

هەرێم نیوز

ڕەئوف محێدین، بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند کە بەهۆی کێشەی کەمیی کارەباوە، بڕیاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕەئوف محێدین لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی بەردەوامیی کێشەی کەمیی کارەباوە لە شاری کەرکووک، قوتابیان ناتوانن بە باشی خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بڕەخسێنن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەرپرسی یەکەی سەرپەرشتیاری بنەڕەتی ڕوونی کردەوە کە لە پێناو بەرژەوەندیی قوتابیان و ڕەچاوکردنی ڕەوشی خێزانەکان، بڕیار دراوە وادەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان دوا بخڕێت تا ئەوکاتەی ئاستەنگەکان ڕەچاو دەکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP