هەرێم نیوز
⠀
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر ئامادەکاری بۆ خەرجکردنی زیاتر لە دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار دەکات بۆ ئەو جووتیارانەی کە تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ـیان وەرنەگرتووە.
⠀
ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی 11ـی 2026، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە بڕی دوو ملیار و ٦٦٩ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار دینار بەسەر ٦٦٩ چەکی جووتیاراندا دابەش دەکرێت، کە پێشتر بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان و کێشەی کارگێڕییەوە نەیانتوانیوە وەریبگرن.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای سەردانی شاندێکی سایلۆی هەولێر بۆ بەغداد و هاتنی لیژنەیەکی حکومەتی فیدراڵی و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە هەڵە کارگێڕییەکانی نێوان بانک و سایلۆکان، لە ڕۆژی ١١ـی مانگی ڕابردوودا فەرمانی خستنەسەر هەژماری پارەکە بۆ سایلۆی هەولێر لە بانکی بازرگانیی عێراقی دەرچووە.
⠀
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی ڕابردوودا سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردبووەوە و تێیدا داوای لەو جووتیارانە کردبوو کە چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٦ـیان وەرنەگرتووە، لە نێوان ١٣ بۆ ٢٨ـی تشرینی یەکەم سەردانیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.