دواین هەواڵ

جیهان‌

 43 خولەک پێش ئێستا

ترەمپ: ڕەنگە ئەمڕۆ هێرش بکەینە سەر ئێران یان بگەینە ڕێککەوتنێکی گەورە و باش

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند که ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممە هێرش بکاتە سەر ئێران، یان هاوکات لەگەڵ تاران بە ڕێککەوتنێکی گەورە و باش بگەن.

لێدوانی ترەمپ لەسەر بژاردە سەربازی و دیپلۆماسییەکان
ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "ئەگەری ئەوە هەیە هێرش بکەینە سەر ئێران، و ئەگەری ئەوەش هەیە بتوانین لەگەڵیان بگەینە ڕێککەوتنێکی گەورە و باش."

ئاماژەی بەوەش کرد که واشنتۆن بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکاتەوە و ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممە ڕوو بدات، بەڵام کاتی ئەنجامدانی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئاشکرا ناکات. سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "دڵنیا نیم لەوەی ئێران بە ڕێککەوتن ڕازی دەبێت یان نا، بەڵام لە هەردوو سیناریۆکەدا سەر دەکەوین.

زۆر بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵەم لەگەڵ ئێران کردووە؛ ڕەنگە ناچار بم کارەکە تەواو بکەم، یان ڕەنگە لەگەڵ ئێرانییەکان بگەینە ڕێککەوتن."

پێشنیازی نوێی ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە
لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی "العربیة"ی سعودی ئاشکرای کرد کە ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە ئیدارەی ئەمریکا کردووە، کە تێیدا پێشنیازی کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران.

بەپێی سەرچاوەکە، ئێران پاکستانی لە ئامادەییی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاگادار کردووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئامادەییی گەڕانەوە بۆ ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە. پێشنیازەکە پرسی گەرووی هورمز و گەمارۆی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکان کردووەتە پێشەنگی ئەو باباتانەی دانوستانیان لەسەر دەکرێت، دوای ئەوەی بووەتە خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP