هەرێم نیوز
لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا لە سنووری پارێزگای دهۆک، هەورەبروسکە لە دوو پێشمەرگە دا و بەهۆیەوە بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمییاندا لە نزیک بازگەی «خەتارێ»، ڕووداوێکی سروشتیی لێدانی بروسکە لە دوو پێشمەرگە ڕووی دا و بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، هەردوو بریندارەکە کە پێکهاتبوون لە (ئیبراهیم مشیر حەسۆ، تەمەن 48 ساڵ) و (سایب ساڵح ڕەشید، تەمەن 40 ساڵ)، دەستبەجێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.
سەرچاوەیەکی تەندروستی پشتڕاستی کردەوە که چارەسەری پێویست بۆ هەردوو پێشمەرگەکە کراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.