هەرێم نیوز
شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی، بازرگانی دیاری قەتەری، دوای شکست هێنانی لە کڕینەوەی پشکەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە پشکەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەدەست بهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕۆژنامەی «ئێل مۆندۆ»ی ئیسپانی بڵاوی کردەوە که شێخ جاسم بن حەمەد ئال سانی بۆ کڕینەوەی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکات، و ئۆفەری یەکەمی بۆ کڕینەوەی سەرجەم پشکەکانی یانەکە نزیکەی 10 ملیار یۆرۆیە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم ژمارە خەیاڵییە ڕەنگە وابکات کە خاوەنەکانی یانە کاتالۆنییەکە بیر لە فرۆشتنی بارسێلۆنا بکەنەوە، بە تایبەت لە کاتێکدا کە قەرزێکی زۆر لەسەر یانەکە کەڵەکە بووە و بەهۆی ئەو قەرزانەشەوە زۆربەی پشکەکانی فرۆشتووە و هێشتا بارگرانییەکی زۆری داراییان لەسەر ماوەتەوە.